مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر هۆشداریی دەداتە شۆفێران و ئاشکرایکرد پێويستە هەموو شۆفێرێک بوتڵی ئاگرکوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا هەبێت.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند “ گەرم بوونی بزوێنەر و لەکارکەوتنی سیستمی ساردکەرەوە یان کەمی ئاوی رادێتەر گەرمی مەکینەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەکاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دزەکردن و لێچوونی ماددە سوتێنەرەکان و دزەکردنی بەنزین یان رۆنی مەکینە لەسەر بەشە گەرمەکان دەبێتەهۆی داگیرساندنی خێرا، کێشەی کارەبایی و تێکچوون یان داخورانی وایەرەکان پریشکی کارەبایی دروست دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ماددە گڕگرتووەکان وەک چەرخ، بۆن یان بوتڵی بەتاڵ و پاوەربانک و مۆبايل لە ئۆتۆمبێلدا لە ژێر تیشکی خۆری راستەوخۆ مەترسی گڕگرتن و سووتانيان دەبێت، هەروەها شۆفێران ژمارەکانی بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانی 115ـ125 بزانن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بە زووترين کات پەيوەندی بکات”.
ب ح