پۆلیسى گه‌رمیان كه‌سێكى ده‌ستگیركرد

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیرکردوەبەناوی ئافرەتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پارەی لەخەڵک وەرگردوە.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان گرتوویەتیە بەر دژ بەو کەسانەی ئامێرەکانی پەیوەندی خراپ بەکار دەهێنن پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کرد سکاڵای تۆمار کرد دژ بەکەسێکی نەناسراو کە ماوەی زیاتر لە 6 ساڵ بوو لە رێگەی ( 2 ) ژمارە تەلەفۆنەوە لە ژێر هەڕەشەوه‌ خەڵەتاندن بە ناوی ئافرەتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پارەیەکی زۆری لێ سەندبوو پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاریی وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لە رێکەوتی 28 _10 _ 2026 توانرا تۆمەتبار ( أ . ح .ڕ ) تەمەن ( 45) ساڵ دەستگیربکرێت بە پێی مادەی ( 452) پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتباردانی بە تاوانەکەیدا ناو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی گەرمیان داواکارە لە هەر کەسێک کە زەرەرمەند بووە لەم جۆرە کارە ئەوا سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی ژمارە تەلەفۆنەکانی تۆمەتبار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پارێزراوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان