بەفرو بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتیی نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان، لە ناوچە شاخاوییەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەمی لێدەبارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دواینیوەڕۆ ئەگەری نمەباران لە ناوچەی جیاجیاکان دووبارە دەستپێدەکاتەوە و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەو ناوچەی بەرزییان لە دوو هەزار مەتر بەرزە بەفرێکی کەمی لێدەبارێت”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان