مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران داواکارییەکانی بۆ ئاگربەست لە ناوچەکە رەتکردەوە و ئاشکرایکرد لەپێناو پاراستنی ئاسایش و گەلەکەیام، بەردەوام دەبن لە شەڕکردن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “داواکاریی بۆ ئاگربەست قبوڵنەکراوە، چونکە ئەزموونەکانی رابردوو دەریانخستووە ئاگربەستە کاتییەکان دەشکێندرێن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاران داوای کۆتایییەکی هەمیشەیی بۆ شەڕ دەکات، تاوەکو ئەو کاتەشی دەگەنە ئەو ئاستە، بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەیان دەست لە شەڕکردن هەڵناگرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران بەهیچ شێوەیەک وڵاتانی دراوسێ ناکاتە ئامانج، بەڵکو هێرشەکانیان تەنها بۆ سەر ئەو بنکە و دامەزراوە سەربازییانەی ئەمەریکایە کە لەسەر خاکی ئەو وڵاتانە جێگیرکراون”.
باسی لەوەشکرد ” مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، داوای لێبوردنی لە وڵاتانی کوەیت، ئیمارات و عومان کردووە بەهۆی ئەو زیانە ناڕاستەوخۆیانەی لە ئەنجامی هێرشەکان بەر وڵاتەکانیان کەوتووە”.
ب ح