مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە گرانی و جیاوازیی نرخی دەرمان لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆی نەبوونی پەرلەمانێکی کارا نەتوانراوە بەدواداچوون بکرێت.
جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەگەر هاوڵاتییەک لە هەرێمی کوردستان مانگێک پێویستی بە دوو پارچە دەرمان (حەب) بێت، دەبێت (100 بۆ 150 هەزار دینار) تەنها بدات بە جیاوازیی نرخ نەک پارەی دەرمانەکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نرخی دەرمان لە ناوجەکانی تری عیراق نیو ئەوەندەی نرخی دەرمانە لە شارەکانی هەرێم، ئەمەش هۆکاری نەبوونی پەرلەمانێکی کارایە تاوەکو بەدوداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات، بەڵام ئەوان چاوەڕێی رێککەوتن و کاراکردنەوەی پەرلەمانیان نەکردووە بە بەهانەی نەبوونی لیژنە، ئەرکی خۆیان بەجێهێناوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەک پەرلەمانتاران بۆ یەک رۆژیش لە چاودێریکردن، فشارکردن و بەدواداچوون نەوەستاون، ئەو بەڵگانەی بڵاوی دەکەنەوە و ئەو دۆسییەیانەی کاری لەسەر دەکەن، سەلمێنەری ئەوەیە لەگەڵ ناکارایی پەرلەمان بە ئەرکی تایبەتی خۆیان هەستاون و هەموو رێکارێکی یاسایی و پەرلەمانی دەگرنەبەر”.
ب ح