ترەمپ دیسان ئێرانی بە تینوی رێككەوتن وەسف كرد

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ـی تەموز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە بارەی ئێرانەوە رایگەیاند” ئێستا ئێران زۆر تینوی رێككەوتنە لەگەڵ وڵاتەكەی، چونكە توانای سەربازییان بە تەواوی تێكشكاوە”.

دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد” ئێستا ئێران بە تەواوی لە رووی سەربازییەوە لاواز بووە، بەجۆرێك لە ماوەی هێرشەكانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاتر لە 250 فڕۆكەی جەنگییان بە تەواوی تێكشكێنراوە و چەندین بەلەمی پێشكەوتووشیان ئێستا لە ژێر قوڵایی ئاوەكاندان”.

وتیشی” ئێمە زۆر بە باشی و بە سەختی لە ئێرانمان داوە بە جۆرێك ئێستا ئەو وڵاتە هێزی دەریایی و ئاسمانییان نەماوە و ئەوەشی لە بارەی توانای بەرگری و سەربازی ئێرانەوە دەوترێت، تەنها درۆی راگەیاندنەكانە”.

باسی لەوەشكرد” بەرپرسانی تاران زۆر حەز دەكەن رێككەوتنمان لەگەڵ بكەن و دەیانەوێت لە ژێر پەردەوە گفتوگۆ بكەن و منیش ئامادەم گوێیان لێبگرم”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان