مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لەمشەوەوە بارانبارین لە شاری سلێمانی و هەندێك لە ناوچەكانی تری هەرێم دەستپێدەكاتەوە و تا سبەی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” بەپێی پێشبینیەكانیان ئەمشەو شەممە لەسەر یەكشەممە تا بەرەبەیانی سبەینێ یەكشەممە ناوبەناو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری باران دەبارێت”.
وتیشی” لەو ماوەیەدا هەندێك كات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكەی بەهێز”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەگەرێكی بەهێز هەیە تەرزە ببارێت و مەترسی درووستبوونی لافاوی كاتیش هەیە، بەڵام دواتریش خۆڵبارین سلێمانی و هەندێك ناوچەی تریش دەگرێتەوە”.
لەلایەكی تریشەوە كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە” ئەمڕۆ لە دوانیوەڕۆوە پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 بۆ 4) پلە بەم شێوەیەی خوارەوە:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 23 پلەی سیلیزی
پیرمام 18 پلەی سیلیزی
سۆران 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 23 پلەی سیلیزی
دهۆك 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 24 پلەی سیلیزی
ئ پ