هاوكاریی بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كۆده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کۆمەڵەی هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و پشتیوانیی دارایی بۆ کوردانی نیشتەجێی بەریتانیا رادەگەیەنێت، بەمەبەستی دابینکردنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.

کۆمەڵەکە لە بانگەوازێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نەخۆشخانەی هیوا ماوەی چەند ساڵێکە بێ بەرانبەر و بەبێ جیاوازی چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات، بەڵام لە ئێستادا پێویستییەکی زۆری بە پشتیوانیی دارایی خێرخوازی هەیە بۆ بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەکانی.

هاوکات داوا لە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا دەکات، وەک ئەرکێکی ئایینی، نیشتمانیی و مرۆڤایەتیی بەپێی توانایان بەشداری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەژمارێکی بانکیی تایبەتیان لەو وڵاتە خستووەتەڕوو، کە بەخشینی هەر بڕە پارەیەک، دەبێتە هۆی رزگارکردنی ژیانی تووشبووان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان

دەتوانن هاوکارییەکانتان لە ڕێگەی ئەم هەژماری بانکییەوە بنێرن بۆ خەستەخانەی هیوا.
Kurdish United F. C

  • Sort Code: 090127
  • Account Number: 36756690

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان