مهودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور (KCNA) ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی ئەتۆمی کە بەم دواییە راسپێردرابوو، پشکنی و داوای فراوانکردنی بەرفراوانی جبەخانەی ئەتۆمی وڵاتەکەی کرد”.
ناوبراو رایگەیاند “توانای بەرهەمهێنانی کەرەستە ئەتۆمییەکانی پێویست بۆ دروستکردنی چەک لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە و بەرپرسانی راسپاردووە کە بەرهەمهێنان زیاد بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییە درێژخایەنەکان.
کیم جۆنگ ئون لهكاتى سهردانى بۆ دامهزراه ئهتۆمییهكانى وڵاتهكهى وتی “توانای وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی مادەی ئەتۆمی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە و هۆکاری پێشکەوتنەکانی بۆ فیزیازانی ئەتۆمی وڵاتەکەی گەڕاندەوە”.
ڕوونیکردەوە “هەڕەشە ئەگەرییەکان و قەیرانە پێشبینینەکراوەکان و درێژخایەنەکان، بەپەلەی فراوانکردنی رێگریی ئەتۆمیمان چ لە رووی چۆنایەتی و چ لە رووی چەندایەتییەوە بە شێوەیەکی بەردەوام و خێراتر زیاد دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پیۆنگ یانگ هیچ نیازێکی نییە پاشەکشە لە فراوانبوونى ئەتۆمییەکانی بکات”.
ع