مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “شاندەکە بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ بۆ کاروباری وزە و بە ئەندامیەتیی هەریەک لە باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری کارەبا دەبێت، هەروەها شاندی یاوەریشیان پێک هاتوون لە سەرۆکی دەستەی راوێژکاران، بریکاری وەزارەتی دارایی، بریکاری وەزارەتی نەوت و چەند بەرپرسێکی باڵای تر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دواتر شاندەکە لەگەڵ شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، کە پێک هاتوون لە محەمەد کەمال، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرو٢شتییەکان و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی، بەئامانجی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی باشتر سەبارەت بە دۆسیییە هاوبەشەکان نێوان هەردوو حکومەت”.
ب ح