مەزڵوم عەبدی: مەزڵوم عەبدی: پێویستە زمانی دایک بپارێزرێت

مەودا میدیا-

راوێژکاریی سەرۆکایەتیی سوریا لەگەڵ دانیشتوانی دربێسی کۆبووەوە داوای لە هەموو پێکهاتەکان کرد، یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن، ئاشکرایکرد ئاژاوەگێڕی و نانەوەی دووبەرەکی جێگەی قبوڵکردن نییە و پێویستە زمانی دایک بپارێزرێت و لە پڕۆسەی خوێندندا پەرەی پێ بدرێت.

مەزڵوم عەبدی، راوێژکاریی سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند “بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی یەکگرتنی هێز و دامەزراوەکان و پاراستنی ئەو دەرفەتانەی کە لە ماوەی 15 ساڵدا بەدەستهاتوون، لە قۆناغی ئێستادا برەودان بە کاری هاوبەش پێویستە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکخستنی خۆپیشاندان بە شێوەیەکی ئاشتییانە، مافی هەمووانە، دەوڵەتیش سەیری داخوازییەکانی هاوڵاتییان دەکات، بەڵام ئاژاوەگێڕی و هەوڵ بۆ رێگریکردن لە پرۆسەی یەکگرتن کە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، جێی قبوڵکردن نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکەن، کە یەکگرتوویی خۆیان بەهێز بکەن و یەکڕیز بن بۆ پشتیوانیی کاراکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە پارێزگاکە، بە یەکێتیی خۆیان دژی هەموو هەوڵەکانی نانەوەی دووبەرەکی و دابەشکردن بوەستنەوە، نانەوەی دووبەرەکی نە دەکەوێتە خزمەت وڵات، نە داهاتووی ناوچەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان