گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى ئێران بۆ دوو وڵات ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئاماژەیان پێگەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عومان و ئازەربایجان.

رۆژی یەکشەممە، هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف لە عراق دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی واشنتۆن لێخۆشبوونی بە بەغدا لەو سزایانە بەخشی کە رێگەی بەو جۆرە گەشتانە بۆ شارەکە دەدا.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند، لە شەڕی ئەم دواییەدا نزیکەی 100 فڕۆکە زیانیان بەرکەوتووە و کەمتر لە 10 فڕۆکەیان بە تەواوی لەناوچوون و 27 فڕۆکەخانەی ئێرانیش زیانیان بەرکەوتووە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە زیادی کرد، 150 فڕۆکەمان لە خزمەتی ئۆپەراسیۆندا هەیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەم ژمارەیە لە ئێستادا دەفڕێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “بەپێی ئەو پلانانەی کە لە شوێنی خۆیانن، ژمارەی فڕۆکەکانی ناو بەلەمەکە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەگاتە 200 فڕۆکە”.

ئەمەریکا تا 23ى ئەیلول مۆڵەتی بەو کۆمپانیایە بیانیانە دابوو کە هاوکاری کەرتی فڕۆکەوانی ئێران دەکەن، بۆ ئەوەی پابەندبن بە سزاکانەوە، وەک وەستاندنی سووتەمەنیی بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان