بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئه‌و كه‌سانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه ناویان به هه‌ڵه له سیسته‌مى ناوتۆماركردن بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و داواده‌كات به زووترین كات چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاتووه، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه كه نامه‌یان له رێگه‌ی سیسته‌می ناو تۆماركردن بۆ حه‌ج بۆ چووه به مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راست و دروستی پڕ نه‌كردووته‌وه ئه‌وا دوا واده رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 15/9/2026 ده‌بێت”.
داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه دووباره پێداچوونه‌وه به زانیارییه‌كان بكه‌ن و نامه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه پشت گوێ نه‌خه‌ن چونكه هه‌ر كه‌سێك تاوه‌كو ئه‌و واده‌ی دیاری كراوه فۆڕمه‌كه‌ی چاك نه‌كات مافی به‌شداریكردنی له تیروپشكی ناوی حاجیان نابێت.
بڕیاره له رۆژانى داهاتوو تیروپشك بۆ ناوى حاجیانى ساڵى داهاتوو بكرێت و له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 3 هه‌زار كه‌س ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ع