مەودا میدیا-
بەپێی ئاگاداركردنەوەیەك كە هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردووەتەوە، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزەكە ئاسایی بووەتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە”ئێستا كێشەی سیستەمی ئەلیكترۆنی لە مەرزەكە لە دیوی ئێرانەوە چارەسەركراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی كراوەیە و ئاسایی بۆتەوە”.
:دەشڵێت” وەك رۆژانی پێشوو لە كاتژمێر 07:30ـی بەیانی بۆ كاتژمێر 09:00ـی شەو مەرزەكە كراوەیە و هاوڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن لەو ماوەیەدا هاتوچۆ بكەن و لە پێشوازییاندا دەبن”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر كێشە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە دیوی ئێرانەوە و درووست بوو و بۆ ماوەیەك هاتوچۆكردن لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەكەوە راگیرا.
ئ پ