مه‌ودا میدیا-
ئەمه‌ریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی توند دەداتە هاوڵاتییانی لە سعودیە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی مەترسیی هێرشەکانی حووسییەکان و ئێران.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى نێردەی ئەمه‌ریکا لە سعودیە، حووسییەکان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانە گرنگەکانى سعودیه، پێویسته هاوڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا ئاگاداربن و خۆیان بۆ ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌بكه‌ن.
باس له‌وه‌شكراوه “کردەوە دوژمنکارییەکان ئەگەری هەیە بەخێرایی پەرەبسێنن و دۆخى ناوچه‌كه له په‌ره‌سه‌ندندایه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئێران هەوڵی بەئامانجگرتنی بەرپرسانی حکومەتی ئەمه‌ریکا دەدات”.
ع