مه‌ودا میدیا-
یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به شه‌ڕ و هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران بهێنێت، دواى وه‌ستاندنى پرۆژه‌ى ئازادیی له گه‌رووى هورمز، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته‌یه.
له سه‌ره‌تاى دانوستانه‌كانى ساڵى رابردوو، ئه‌مه‌ریكا داواى راده‌ستكردن یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه و كۆتایی هێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه، به‌ڵام ئێران له سه‌ره‌تاوه به‌وه رازى نه‌بووه و ئاماده نه‌بووه كۆتایی پێبهێنێت، چونكه پێى وابووه به فه‌تواى عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى پێشووى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران، چه‌كى ئۆتۆمى به مه‌به‌ستى شه‌ڕ حه‌رامكراوه.
رۆژنامه‌ى واڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه “مه‌رجى سه‌ره‌كى ئەمه‌ریکا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، ڕادەستکردنی تەواوی ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکانی ئێرانه‌و ده‌بێت ئێران هه‌موو راده‌ست بكات”.
به‌پێى رۆژنامه‌كه “ئەمه‌ریکا داوای کردووە ئێران گەرووی هورمز بە شێوەیەکی پلەبەندی بکاتەوە، لە بەرامبەردا واشنتۆن گەمارۆکانی سووک دەکات و به‌پێى قۆناغ سزاكانى لاده‌بات”.
بڕیار وایه هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ست به دانوستان بكه‌نه‌وه به نێوه‌ندگیریی پاكستان و له ئیسلام ئاباد، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه ئایا ئێران به داواكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رازى ده‌بێت یان نا.
یه‌كێك له فشاره‌كانى ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، داخستنى گه‌رووى هورمز بووه كه له ماوه‌ى مانگى رابردوو گه‌رووه‌كه داخراوه و به‌هۆیه‌وه هاتوچۆى بازرگانیی و رۆشتنى نه‌وت به گه‌رووه‌كه سنوردار كراوه و زیانێكى گه‌وره‌ى له ئه‌وروپا داوه.
ع