مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی سبەینێ یەكشەممەی بڵاوكردەوە و دەڵێت” پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت”.
كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە” سبەی یەك شەممە 26ـی تەموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با 10 بۆ 20 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پلەكانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی كەمێك نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ”.
باسی لەوەشكردووە” پێشبینی دەكەن بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ بەمشێوەیە بێت”
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :31 پلەی سیلیزی
ئ پ