كاندیدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

عەبدولئەمیر تعێبان، سەرکردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات وتى “سودانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی قبوڵکراوە و دەستبەرداری پۆستی سەرۆک وەزیران نەبووە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رەنگە رۆژی هەینی كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلانەكرێتەوە، ناكۆكی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە لە بارەی میكانیزمی دەستنیشانكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران، قورسایی پەرلەمانیش بە پێویست دەزانێت لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیراندا”.

بەردەوامی ناكۆكییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەكاتێكدایە، شیعەكان تەنها هەینی و شەممەیان لەبەردەستدا ماوە بۆ پێشكەشەكردنی كاندیدەكەیان بە سەرۆك كۆمارو رۆژی یەك شەممەی داهاتوو دواین وادەی دەستورییە”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، چه‌ند رۆژى رابردوو ئاژانسى رۆیته‌رزى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه‌، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دیاریكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق و له‌ رۆژانى داهاتوو ئاشكراده‌كرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان