مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ركه‌وتنى گه‌لى ئێران، ده‌شڵێت، دوژمن هیچ متمانه‌یه‌كى نییه.
محەمەد ئەکرەمینیا، وتەبێژی سوپای ئێران رایگه‌یاند “ئێمە هێشتا لە شەڕداین، بەڵام ئاگربەست و هەنگاونان بەرەو دانوستان سەرکەوتنێکە بۆ گەلی ئێران”.
وتیشى “دوژمنمان ناچار کرد بە پێی مەرجەکانی خۆمان و پێشنیاری 10 خاڵی خۆمان ئاگربەست قبوڵ بکات، ئەمه‌ریکییەکان و بەتایبەت دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، خۆیان سەلماندووە کە جێی متمانە نین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “چاوەڕوانی فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، دوژمن لە رێککەوتنی ئەتۆمیی و دوو خولی دانوستاندا نیشانی دا کە ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت”.
ع