هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەردەوامە

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تاوەکو ئێستا لەسنوورەکە بەردەوامیی هەیە.

سەڵاح عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند “مەفرەزەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و بەدوادچوون لە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو شارەکە جێگیرکردووە و بەهیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێت بێنەناو سەنتەری شاری هەڵەبجە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 4/27، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا دەستبەسەر ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا بگرێت بە تایبەت لەناو سەنتەری شار و خاوەنەکانیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی تووند دەبنەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان