مهودا میدیا-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل لە وتەیەكدا له بارهى رێككهوتنى ئێران و ئهمهریكا وتى “ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت، بە رێککەوتن بێت یان بەبێ رێککەوتن”.
وتیشى “کارگەی موشەک و دامەزراوە سەربازییەکانمان لەناوبرد، هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئێرانیشمان لەناوبرد، زۆرینەی ئەو کارگانەی کە مووشەکی ئێران دروست دەکەن وێرانمان کرد”.
ئهوهشى خستهڕوو ” ئێرانییەکان پێویستیان بە دەیان ساڵە دەبێت، بۆ گەڕانەوەیان بۆ دۆخی پێشوو، ئیسرائیلمان لە لەناوچوونی ئەتۆمی رزگار کرد، گورزی بێ وێنەمان لە بریکارەکانی ئێران دا، هەزاران تیرۆریستمان کوشت و بێشومار دامەزراوە سەربازییەكانمان لەناوبردت و بارمتەکانمان لە غەززە گەڕاندەوە”.
باسى لهوهشكرد “ئێران لە دۆخێکی ئابووری خراپدایە، نازانم رژێمەکەی کەی دەڕوخێت”.
ع