ترەمپ هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشێکی دەریایی لە گەرووی هورمز هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئێران هێرش بکاتە سەر هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز بە مووشەک، راکێب، درۆن، یان هەر کەرەستە و چەکێکی تر بێت، پرد یان وێستگەیەکی کارەبا لە ئێران بۆردومان دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆردومان و هێرشەکانیان تەنانەت ئەو پرد و وێستگانەی کارەباش دەگرێتەوە کە لەنزیک یان لە ناوخۆی شاری تارانی پایتەختدا بوونیان هەیە و هێزەکانی ئەمەریکای دەستکراوە کردووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە بیانووی پێشێلکردنی لێکتێگەیەشتنی ئیسلام ئاباد لەلایەن ئەمەریکاوە، گەرووی هورمزی بە رووی کەشتییە بازرگانییەکاندا داخستووە و ئەمەریکاش هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێکردووەتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان