تاوه‌كو كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارام نابێت

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەلامارەکانی سەر رۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تەنها پەلاماری سەربازیی نین، بەڵکو بەشێکە لە مەیلێکی فرەلایەن کە ئامانج لێی تەسفیەکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیرادەی کورد بوو.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند “ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدراوە بۆ گۆڕەپانی شەڕ کە هاوسەنگییەکانی جیهانی لێ بنیاد بنرێتەوە، لەبەر ئەوەی کوردستان لە چەقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، شەڕیش لە کوردستان و دەوروبەری قورس دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کورد بووەتە هێزێکی گرنگی سیاسی، هەم لە ناوخۆی ئەو وڵاتانەی تیایدا دەژین و هەم لەناو هاوسەنگییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی پێگەیەکی زۆر گرنگە، ئیتر هیچ هێزێکی هەرێمی و نێونەتەوەیی بەبێ بینینی کوردان ناتوانێت سیاسەتێکی راست بەڕێوەببات”.

ئەوەشی خستەڕوو “تاوه‌كو كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت نە ئەو وڵاتانەی بەسەر کوردستاندا سەروەرن ئارام دەبن و نە هێزە نێونەتەوەییەکانیش دەتوانن لە سیاسەتەکانی خۆیان لە ناوچەکەدا ئەنجام بەدەست بهێنن، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد توخمی سەرەکیی کێشە و قەیرانی سیاسییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان