مەودا میدیا-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباریی دارایی ئاشکرایکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “شاندەکە رێنمایی و رێکارە نوێیەکان لە خاڵە سنوورییەکان و گومرگەکان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جگە لە پرسی گومرگ، شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق، گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە و پرسی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەکەن”.
ب ح