تا ئێستا هەناردەی نەوتی عیراق ئاسایی نەبووەتەوە

مەودا میدیا-
هەرچەندە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ئاگربەستی نێوان ئەمەریكا و ئێران چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هێشتا هەناردەكردنی نەوتی عیراق ئاسایی نەبووەتەوە و هیچ وادەیەكی دیاریكراویشی نییە.

سەلیم روكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ریاگەیاندووە” هێشتا كردنەوەی گەرووی هورمز و ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەو رێڕەوە ئاوییەوە جێگیر نییە، بۆیە ناتوانن كاتی ئاساییبوونەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی عیراقیش بۆ بازاڕەكانی جیهان دیاری بكەن”.

وتیشی” ئاساییبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق پەیوەستە بە ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووی هورمز، هەركات دۆخی ناوچەكە و گەرووی هورمز ئاسایی بووەوە، بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی عیراقیش بە هەمان بڕی پێشوو دەستپێدەكاتەوە و ئاسایی دەبێتەوە”.

داخستنی گەرووی هورمز لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گورزێكی گەورەی لە ئابووریی عیراق دا، چونكە بەشی زۆری هەناردەی نەوتی عیراق كە دەگاتە نزیكەی لە سەدا 96ـی بڕی هەناردەی نەوت لەو گەرووەوە رەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە دەكرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان