به‌نزینى كه‌م له‌ ناوخۆى عیراق به‌رهه‌مدێت و كێشه‌ى كه‌مى هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند “لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەردوامین لەگەڵ وەزارەتی نەوت لە بارەی بەنزین و نه‌وت”.

باسى له‌وشكرد “بڕی بەرهەمهێنانی به‌نزین له‌ ناوخۆ رۆژانەی نزیکەی 28 ملیۆن و 857 هەزاره‌، لە کاتێکدا بڕی بەکارهێنان دەگاتە نزیکەی 34 ملیۆن و 500 هەزار لیتر لە رۆژێکدا، واتە رۆژانە زیاتر لە 5 ملیۆن و 600 هەزار لیتر کورتهێنان هەیە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەڵام هاوردەکردنی بەنزین بۆ پرکردنەوەی ئەو کورتهێنانە تاکو ئێستا بە هۆی دۆخە ئەمنییەکەوە نەگەشتوینەتە 600 هەزار لیتر لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 بڕى 4 ملیۆن بووه‌، ساڵى 2024 بڕى 3 ملیۆن بووه‌، ساڵى 2025 بڕى دوو ملیۆن بووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 600 هه‌زار بووه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان