مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشکریکرد خۆشحاڵ بوون کە لە دیدارێکی بەرهەمدار و بە سوودیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامداوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند “بەهای هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین، ئەم دیدارە هاوکاریی هاوبەشمان بەهێز دەکات و رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا ئەنجامدا، تیایدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، لەوانە رێککەوتنی 29ی كانوونی دووەم، ئەم دیدارە دەرفەتێکی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا رەخساند سەبارەت بە رێگاکانی بەهێزكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەو پێکەوە کارکردن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی سوریا”.
ب ح