عیراق هەزار و 387 داعـ.ش دادگایی دەکات

مەودا میدیا-

دەسەڵاتی دادوەریی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ دادگاییکردنی هەزار و 387 ئەندامی تیرۆریستی داعش دەستیپێکردووە کە لە سوریاوە گەڕێندراونەتەوە.

دەسەڵاتی دادوەریی عیراق رایگەیاند “مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوان لە چوارچێوەی یاسایی و مرۆیی پەسەندکراو و بەپێی یاسا نیشتمانییەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێکۆڵینەوەکان هاوتەریبە لەگەڵ هەماهەنگی نێودەوڵەتیی بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی توخمە تیرۆریستییەکانی داعش و تاوانەکان کە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێشبینی دەکرێت زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی تیرۆریستی داعش رادەستی عیراق بکرێنەوە و بەڵگەی پێشتر لەسەر دۆسییەی تیرۆریستەکان کە ئەرشیفکراوە پێشکەش بە دادگاکان دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان