مهودا میدیا-
ئەنوەر قەرقاش، راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئیمارات بۆ هێرشەکانی ئێران نوێنەرایەتیی چیرۆکێکی سەرکەوتنی سەربازیی دەکات، دهشڵێت، ئیمارات خۆڕاگریی خۆی لە بەرانبەر ئاستەنگە بێ وێنەکاندا نیشانداوە.
باسى لهوهشكرد “ئیمارات سەرەڕای هێرشەکانی ئێران لە چەند کەرتێکدا بەردەوام بووە لە گەشەکردن و فراوانبوون، بەرکەوتنی دەوڵەتانی کەنداو بەو هێرشانە بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە حیساباتە ستراتیژییەکانیاندا”.
ئهوهشى خستهڕوو “هەناردەکردنی وزەی ئیمارات بە بارمتە نامێنێتەوە لەبەرانبەر دۆخی ئێستای گەرووی هورمز، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی رێڕەوی بەدیلەکانی کەشتیوانیی بەردەوامن”.
ئاماژهى بهوهشكرد “مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران پرسێکی سەرەکییە بۆ ناوچەی کەنداو، بەڵام دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لەگەڵ تاران دەتوانێت دەیان ساڵ بخایەنێت”.
وتیشى “دەبێت رێگایەکی روون بۆ پێشەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەبێت”.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کە کەشتیوانیی لە گەرووەکەدا بپارێزن و جەختی لەوە کردەوە کە قبوڵ ناکرێت کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتیەکانی تر لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامدا بمێننەوە.
ع