مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران و میزان موراجه‌عه‌ى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌راورد به مانگه‌كانى رابردوو، ئه‌م مانگه هه‌رێمى كوردستان زووترین لیستى مووچه‌ى بۆ به‌غدا نارد، له یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ست به پێداچوونه‌وه به لیستى مووچه‌ى هه‌رێم ده‌كات و له ماوه‌ى سێ بۆ چوار رۆژ ته‌واوى ده‌كات”.
وتیشى “پێمان وایه ئه‌م مانگه به‌غدا زووتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست نه‌بێت، كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو كه ده‌كاته 29ى مانگ، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى دواتر له 1ى 11، به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات”.
ع