مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سبەینێ پلەکانی گەرما بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پروشکە باران لەسەر ناوچەی شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان هەوری کەمترە بەراورد بە ناوچەکانی تر”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:28 پلەی سیلیزی
گەرمیان:33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:19 پلەی سیلیزی
لای خۆیەوە دەستەی کەشناسیی عیراق رایگەیاند “لە رۆژی سێشەممەوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و لە بەشەکانی رۆژئاوا باران دەبارێت، شەپۆلەکە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە فراوانتر دەبێت و بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەورەبرووسکە، سەرانسەری ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە”.
ب ح