مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ر پاره‌یه‌كى بلۆككراوى ئێران ئازاد بكرێت، ره‌وانه‌ى حه‌ماس و حزبوڵڵاى لوبنان ده‌كرێت.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند “هەر دۆلارێک بگاتە ئێران، لەوانەیە بچێتە دەست حزبوڵڵاى لوبنان، حەماس، یان حوسییەکان و باڵەکانی تریان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “جەنگی ئابووریی دژی ئێران یەکێکە لە بەرە گرنگەکانی شەڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل”.
باسى له‌وه‌شكرد “بنیامین نەتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بڕیاریداوە لە 10 ساڵی داهاتوودا 12 ملیار دۆلار بۆ بودجەی ئاسایش زیاد بکات”.
ئه‌و قسانه‌ى وه‌زیرى به‌رگریی ئیسرائیل له كاتێدایه بڕیاره ئێران 12 ملیار دۆلارى بلۆككراوى ئێرانى ئازاد بكات له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یان.
ع