واشنتۆن وه‌ڵامى تارانى دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژکاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، وەڵامی ئەمه‌ریکامان بۆ پێشنیازەکەمان پێگەیشتووەو لە ئێستادا سەرقاڵی دیراسەكردنی وەڵامەكەی ئەمه‌ریکاین بۆ پێشنیارەکەمان.

راوێژکارێكى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە كەناڵی “الجزیره‌”ی راگەیاندووە “ئەمه‌ریکا هەمواری پێشنیارەکەمانی كردووەتەوە، پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و لە رێگەی پاکستانەوە دەیگەڕێنینەوە”.

وتیشى “چەندین جار رامانگەیاندووە، ئێستا سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنانە بە شەڕ لەگەڵ ئەمه‌ریکا، پێشنیارمان کردووە کۆتایی بە شەڕ لە هەموو بەرەکاندا بهێنرێت بە لوبنانیشەوە لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی گەرووی هورمز”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “کەس ناتوانێت لە رێگەی فشارەوە بۆ سەر ئێران هیچ ئامانجێک بەدەست بهێنێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان