مهودا میدیا-
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی شانشینی بهریتانیا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ یەکشەممە تانکەرێک لە گەرووی هورمز لەلایەن لایهنێكى نهناسراوه هێرشى مووشهكى كراوهتهسهرى.
لە بەیاننامەیەکی سەرەتاییدا، کۆمپانیای UKMTO رایگەیاندووە، کەشتییەکە بە موشەکێکی نەناسراو لێیدراوە و زیانی بە ژووری بزوێنەرەکە گەیاندووە”.
ئێران لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی لەگەڵ ئەمهریکا و ئیسرائیل لە 28ى شوباتەوە کار بۆ پەکخستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەکات.
لەو کاتەوە تاران بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە و پەکخستنی کەشتیوانیەکانی کردووە، هاوکات واشنتۆن گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە.
سەرەڕای هێرشی دووبارە بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا دۆخەکە تاڕادەیەک ئارام بووەتهوه، ئەمهریکا لە یەکی ئەیلولەوە تا ئێستا هیچ هێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجام نەداوە.
ع