مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا ده‌ڵێت، له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى یه‌كجارى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمین و مووچه گه‌ره‌نتیی كراوه.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیى نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا وتى “رەشنووسی پرۆژه یاسای بودجەى گشتی ساڵى 2027ى عیراق زۆر خراپە و دەبێت چاکی بکەین و گەشبینم به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدەم، کە ئەمساڵ هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گه‌ره‌نتیی كراوه و له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى یه‌كجارى كێشه‌ى مووچهداین”.
باسى له‌وه‌شكرد “پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە زۆرباش دەبێت و ده‌مانه‌وێت مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان جێگیربكه‌ین و مووچه نه‌بێته كێشه له داهاتوو”.
ع