مالیکی: دەستوەردانی دەرەکی رەتدەکەینەوە

مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد پڕۆسەی دیموکراسی لە عیراق بەرهەمی قوربانییەکی زۆرە و ئەوان دەستبەرداری ئەو دەستکەوتانە نابن.

نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی رایگەیاند “هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکان بابەتێکی نیشتمانییە و پێویستە هەمووان رێز لە ئیرادەی گەلی عێراق بگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەغدا خوازیاری پەیوەندییەکی هاوسەنگە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا و هەرێمی، بە مەرجێک دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عیراق”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان