كەشناسیی عیراق دەستپێكردنی كەشوهەوا بەرەو وەرزی پایز راگەیاند

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق گۆڕانكاریی لەسەرخۆی كەشوهەوا بە ئاراستەی وەرزی پایز دەستیپێكردووە”.

دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند” رۆژی یەكی ئەیلوول لە رووی كەشناسییەوە بە دەستپێكی وەرزی پایز دادەنرێت، كە سەرەتای قۆناغێكی گرنگی گواستنەوەیە لە سیستمی كەشوهەوای عیراق و ناوچەكەدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” ئەم وەرزە گۆڕانكاریی پلەبەپلە لە كەشوهەوادا بەخۆیەوە دەبینێت و توندیی پلەكانی گەرما كەم دەبێتەوە و نزمەپەستانە كاراكان دەگۆڕێن، وەك ئامادەكارییەك بۆ چوونە نێو وەرزی بارانبارین”.

باسی لەوەش كردووە” مانگی ئەیلول بە یەكێك لە مانگە سەرەكییەكانی گواستنەوە دادەنرێت و سەرەتای مانگ هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی وەرزی هاوینی تێدا دەمێنێتەوە، بەڵام بەرەو كۆتایی مانگ هەوای فێنك و گۆڕانكارییە كەشوهەواییەكان زیاتر دەردەكەون”.
دەستەی كەشناسی جەختی كردەوە لە بەردەوامیی چاودێریكردن و شیكردنەوەی گۆڕانكارییەكان، هەروەها بڵاوكردنەوەی پێشبینی و هۆشدارییەكان بەپێی زانیارییە زانستییەكان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان