سەرۆک وەزیرانی عیراق هەڕەشە دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی باشووری بەغدا کە تێیدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا، ئاشکرایکرد رێوشوێنی تووند بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران دەگرنەبەر و ئەم هێرشە ترسنۆکانە حکومەت سارد ناکەنەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەکان کردووە رێکارەکان تووندتر بکەن، ناوچەی دۆرە گەمارۆ بدەن و هەرکەسێک تێوەگلابێت لەم کارە تاوانکارییەدا دەستگیر بکرێت و رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو هێرشانە حکومەت لە هەوڵەکان بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا و راوەدونانی ئەوانەی ئاسایشی نیشتمان تێکدەدەن سارد ناکاتەوەو بەرپەرچدانەوەی هەر کەسێک کە کارمەندانی دەوڵەت دەکاتە ئامانج یان هەوڵدەدات شکۆی یاسا بشکێنێت، لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت و لێبوردە نابن بەرانبەر تاوانکاران”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە ناوچەی دۆرەی بەغدا لەکاتی لابردنی زیادەڕەوییەکان لەلایەن شارەوانی، ئاڵۆزیی لە نێوان چەند کەسێک و هێزە ئەمنییەکان روویدا، بەهۆیەوە عەمید هیشام محەمەد تەڵاع، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدای بەری کەرخ و خالید عەباس لەفتە، ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکەدا کوژران.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان