ئەمەریکا سەبارەت بە ئێران هۆشداریی دەداتە عیراق

مەودا میدیا-

رۆژنامەی شەرقئەلئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی حکومی عیراقەوە ئاشکرایکرد ئەمەریكا سەبارەت بە پێشێلکردنی گەمارۆی ئاسمانییەکانی سەر ئێران هۆشدارییەکی جددی بە عیراق داوە.

رۆژنامەی شەرقئەلئەوسەت رایگەیاند “سزاکان تەنها کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێرانی ناگرێتەوە، بەڵکوو دەکرێت هەر لایەنێک یان فڕۆکەخانەیەکیش بگرێتەوە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکات یان ئاسانکاریی بۆ رێکخستنی گەشتەکانیان دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم ئاگادارکردنەوەیە حکومەتی عیراقی خستووەتە بەردەم تەنها یەک بژارە، ئەویش دوورخستنەوەی فڕۆکەخانەکان و کەرتی فڕۆکەوانییە لە سزاکانی ئەمەریکا”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، حکومەتی عیراق داوایکردووە فڕۆکەخانەی نەجەف لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەبەر هۆکاری مرۆیی بەدەر بکرێت لە سزاکان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان