مهودا میدیا-
ئێران پێشنیاری لە نێوهندگیرهكانهوه پێگەیشتووە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمهریکا و زەمینە خۆشکردن بۆ نوێبوونەوەی دانوستانە دیپلۆماسییەکان.
ئاژانسى رۆیتەرزى ئهمهریكى ئهمڕۆ دووشەممە له راپۆرتێكدا لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە رایگەیاندووە “نێوهندگیرهكان پێشنیارێکیان پێشکەش بە تاران کردووە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ واشنتۆن. لە پێشنیازەکەدا داوای ئاگربەستی 10 رۆژە بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی نوێکردنەوەی ئەو رێککەوتنە کاتیەی مانگی رابردوو بە نێوەندگیریی پاکستان کراوە”.
ههر ئهمڕۆ ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “تاران بیرۆکەكهی پێگەیشتووە، نێوەندگرەکان چالاکانە کاردەکەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر”.
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ قەتەر هەوڵی زیندووکردنەوەی رێڕەوی دیپلۆماسی داوە.
لاى خۆیهوه مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند “ئەمهریکا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران، دەبێت ئەنجامەکەی رێککەوتنێک بێت کە تاران پێیەوە پابەند بێت”.
ع