مهودا میدیا-
مەجید ئیبن رەزا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سعود بن عەبدولڕەحمان بن حەسەن ئال سانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگریی قەتەر، دوایین پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ئیبن رەزا وتى “لایەنی بەرانبەر لەم ماوە کورتەدا چەندین جار پابەندییەکانی پێشێل کردووە، ئێمە متمانەمان بە براکانمان هەیە، بەڵام متمانەمان بە دوژمن نییە و دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە، بەبێ گومان لە ئەگەری هەر پێشێلکارییەک، وەڵامی گونجاو و پێویستمان دەبێت”.
سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی ئێران رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئەمهریکا گرت و رایگەیاند “تاران مێژوویەکی 6 بۆ 7 دەیەی لە بێبەڵێنی و دەستوەردانی ئەمهریکا لە یادە و ئەو وڵاتە بەرپرسیارە لە تیرۆرکردنی سەرکردە سیاسیی و سەربازییەکان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان”.
ئهوهشى خستهڕوو “گەرووی هورمز ناوچەیەکی ستراتیژیی بازرگانیی جیهانییە و نابێت لە لایەن وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە سوودی لێوەربگیرێت، ئامادەیی هێزە بیانییەکان نەک هەر ئاسایش دابین ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی زیادبوونی بێمتمانەیی، ههر پێشێلكارییهك له لایهن دوژمنهوه دهستمان لهسهر پهلهپیتكهیه”.
ع