مەودا میدیا-
سبەینێ وەەزارەتی دارایی عیراق تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران (6)ی تەواوی وەزارەتەکانی خۆی بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، وەەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕێی ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و ناکات و لەم هەفتەیەدا بڕی 830 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆ لەبارەی کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە بۆ 50 تاوەکو 60 ملیار دینار بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکات بەهۆی جنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کۆمپانیاکانی نەوت لەلایەک و جێبەجێکردنی سیسیتمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکان داهاتی نانەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و توانای دابینکردنی بڕی 120 ملیار دیناریان نییە تا وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدای بکەن.
ب ح