مەودا میدیا-
ئەو کارمەندەکەی پرۆژی رووناکی کە لە رانیە گلەیی لە نرخی کارەبا هەبوو, پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و سوپاسی پشتیوانی سەرجەم چین و توێژەکانی کرد.
بەکر قادر، کارمەندی پرۆژی رووناکی لە رانیە رایگەیاند “لەئێستادا هیچ سزایەک یان دەرکردنی لە کارەکەی بۆ دەرنەکراوە و دڵنیایی تەواویان پێداوە کە لە کارەکەی دوورناخرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ دەچێتەوە سەر کارەکەیی و دووپاتیشیدەکاتەوە کە ئەم پڕۆژەیە خزمەت بە ژینگە دەکات بەڵام پێویستە لەگەڵ گیرفان و بژێویی خەڵکدا بگونجێت”.
ب ح