مه‌ودا میدیا-
ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى جووتیارانى ناوخۆ كه له سایلۆكان وه‌رنه‌گیرا، له لایه‌ن دوو كۆمپانیاى ناوخۆیی له هه‌ولێر و سلێمانى وه‌رده‌گیرێت و ماوه‌ى مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ به‌غدا به هه‌مان شێوه‌ى ساڵانى رابردوو 400 هه‌زار تۆن گه‌نمى جووتیارانى ناوخۆى هه‌رێمى وه‌رگرت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و بڕه‌ى وه‌رگیرا زۆر كه‌متربوو له‌و بڕه‌ى كه به‌رهه‌مهاتووه چونكه سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم له هه‌رێم به‌رهه‌مهاتبوو، بۆیه ته‌واوى گه‌نمى جووتیاران له سایلۆكان وه‌رنه‌گیرا ته‌نها ئه‌و بڕه‌ى كه بۆ هه‌ر دۆنمێك دیاریكرابوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ ئه‌وه‌ى جووتیاران زیان نه‌كه‌ن و ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى كه مابوویانه‌وه، له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیاى ناوخۆیی رێككه‌وتن کراوە بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌وانیش قه‌یوان له سلێمانى و خۆشناو له هه‌ولێر، له ماوه‌ى مانگێدا له 20ى 7 بۆ 20ى 8 هه‌رچى له توانایان هه‌بوو وه‌ریده‌گرنه‌وه و پێشبینیی ده‌كه‌ین ده‌یان هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاران بكڕنه‌وه”.
ع