بۆرسەی ئێران داخرا

مەودا میدیا-
بەرپرسانی ئێران رایدەگەیەنن” دۆخی سیاسی وڵات ئێستا ناجێگیرە و ئەگەری لەدەستدانی سەرمایەكان زۆر زیاتربووە، بۆیە بڕیاریانداوە بۆرسەی وڵات تا كاتێكی نادیار دابخەن”.

سەید عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند” بە مەبەستی پاراستنی سەرمایە و دارایی هاوڵاتییان و كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان لەم دۆخەدا كە بەهۆی جەنگەوە زۆر ناجێگیرە، بڕیاریانداوە بازاڕی پشكەكان دابخەن”.

لەلایەكی تریشەوە بۆ ئاسانكاری و خێراتركردنی پرۆسەی بازرگانیی دەرەكیی، دەستەی گشتیی گومرگی ئێران كۆمەڵێك رێكاری خێرای گرتووەتەبەر كە پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومركییەكان پەیڕەوی بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێران بە دۆخێكی سەختی ئابوری و سیاسیدا تێدەپەڕێت و هێشتا ئایندەی وڵاتە روون نییە بەهۆی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان