وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران وه‌ڵامى ئه‌وروپا ده‌داته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران له‌ باره‌ى سزاكانى ئه‌وروپا بۆ سه‌ر سوپاى پاسدارانى وڵاته‌كه‌ى وتى، ئەو وڵاتانەی کە دژی نیزامی ئێمە هەوڵدەدەن، تێچووەکەی ده‌دەنەوە.

حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران رایگه‌یاند “دوژمنانی دێرینی شۆڕشی ئیسلامیی کە گەورەترین هێزی شەڕ و دژی تیرۆریزمی جیهانە، خراوەتە لیستی تیرۆرەوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌”.

وتیشى “ئەو وڵاتانەی کە دژی نیزامی ئێمە هەوڵدەدەن، دەبێ وەڵامدەربن و تێچووەکەی بدەنەوە”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ئێران سوپاى وڵاتانى ئه‌وروپاى خسته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان