مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد نەیاران و دوژمنانی وڵاتەکەی هەوڵێکی زۆریاندا بۆ دروستکردنی جیاکاریی و دووبەرەکی لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا، بەڵام پیلانەکانیان شکستیهێنا.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆن بە قۆناغێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لایەنی ئەمەریک دەستپێشخەربوون بۆ شکستی دانووستانەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا دانی بەخۆدانەگرت و لێکتێگەیشتنەکەی پێشێلکرد و پابەند نەبوو بە رێکارەکانی ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز چاوەڕێی نەکرد 30 رۆژەکە کۆتایی بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “گەلی ئێران هەمیشە بە یەکگرتوویی دەمێننەوە و رێگەنادەن هیچ لایەنێک درز بخاتە نێوان ریزەکانیانەوە، لەئێستاشدا رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمەریکا کۆتایی هاتووە”.
ب ح