مهودا میدیا-
ئاراس جەبار، شارەزای کەشوههوا به مهودا میدیاى رایگهیاند “قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکەمان تێپەراند کە لە بارانی مامناوەند و پچر پچر پێکهاتبوو و زۆرترین رێژەی بارانیش لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە لەسەنتەر 55ملم و زۆرترین لە زاوێتە تۆمارکراوە 90ملم”.
باسى لهوهشكرد “لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ یهكشهممه، تا بەرەبەیانی سبەی دووشەمە 16/3/2026 لەسەرجەم ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و کەرکوک و دهۆک و ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین و گەرمیان و سۆران و زاخۆو پارێزگاکانی ناوەراست و رۆژهەڵاتی عیراق ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکەی بەهێز و تەرزە و بارانی بەخوڕ ئەبێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لە زۆرێکی شوێنەکاندا لەهەندێ شوێنیشدا تەرزەیەکی زۆر ئەبارێت کە تا ئەو رادەی ناوچەکان سپی پۆش ئەکات”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەم ناجێگیریە لەکەشوهەوای ناوچەکەدا لە کاتەکانی بەیانی سبەی دووشەمەوە 16/3 بەرەو لاوازبوون ئەچێت و کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر ئەبێتەوە، بەڵام لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین و پارێزگای هەولێر تا کاتەکانی ئێوارە ناجێگیریەکە بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت و ئەگەر هەیە لەهەندێ شوێندا هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان چالاک ببێتەوە و پاشان لە شەودا کۆتای پێدێت”.
ههروهها لە رۆژی هەینیەوە 20/3/2026 کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزان جارێکی تر شەپۆلێکی بەخوڕی باران و تەرزە و هەورە بروسکە لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و تا کۆتای مانگ کاریگەریەکانی ئەم شەپۆلە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامی ئەبێت”.
ع