مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی ئه‌رته‌شى ئێران رایگه‌یاند، ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی دوژمن دەکەین و ئامادەین وەڵامی یەکلاکەرەوە بۆ هەر خراپەیەک بدەینەوە.
ئەمیر حاتەمی، فه‌رمانده‌ى گشتیی ئه‌رته‌شى ئێران رایگه‌یاند “هیوادارین دوژمن هەڵەیەکی تر نەکات، ئەگەریش هەڵەیەک بکات، بەدڵنیاییەوە هێزی ئاسمانی ئەرتەش رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە وەڵامدانەوەی دوژمن”.
وتیشی “بوونی کەشتییە ئەمه‌ریکییەکان لە ناوچەکەدا بابەتێکی نوێ نییە، دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی، چەندین جار شاهیدی بوونی کەشتی و یەکە جۆراوجۆرەکانی دوژمنی ئەمه‌ریکا بووین، ئه‌مه‌ش یەکێکە لەو رۆژانە”.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانى ئێران له كاتێكدایه هه‌ینى رابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئێران له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان كۆبوونه‌وه و بڕیاریشه هه‌ینى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى تر بكه‌ن.
ع