مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا سزا نوێیەكانی دژی روسیا هەڵپەسارد پێش ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت كە بەشێك بوون لە یاسایەك كە مانگی رابردوو واژۆی كرد.
بەپێی فەرمانەكە كە ترەمپ واژۆی لەسەر كردووە، جێبەجێكردنی هەندێك سزا و سنوورداركردن و باج كە لە “یاسای لیندسی گراهام” (یاسای 2026 بۆ سەپاندنی سزا بەسەر روسیا)دا هاتووە، رادەگرێت.
ئەم پێشهاتە لە كاتێكدایە كە ترەمپ پەیوەندییەكی گەشەسەندووی لەگەڵ روسیادا نیشانداوە، لە هەمان كاتدا رەخنەیەكی زۆری ئاراستەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە، تەنانەت لە خاڵێكدا پێشنیازی ئەوە دەكات كە ئۆكرانیا پێویستی بە سەركردەیەكی نوێیە.
یاساكە كە لە كۆنگرێسدا لەلایەن سیناتۆری كۆچكردوو لیندسی گراهامەوە پاڵپشتی دەكرا، لە ماوەی 30 رۆژدا باجی تا ١٠٠%ی لەسەر هەموو ئەو كاڵایانە دەسەپاند كە لە پێنج وڵاتی سەرەكییەوە كە نەوتی خاو یان غازی روسیا هاوردە دەكەن، دەچنە ناو ئەمەریكاوە.
دۆناڵد ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا “یاسای گراهام”ی واژۆكرد كە ئامانج لێی سزادانی روسیا و ئێران بوو.
ئ پ